ئه‌و ڤایرۆسه‌ی له چین داكه‌وتووه گه‌یشته ئه‌مریكا
حاڵه‌تێكی ڤایرۆسی كۆرۆن كه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی "نهێنی" و له سییه‌سوێ ده‌چێ و له شاری ڤوهان'ی چین داكه‌وتووه، له ویلایه‌تی واشنتۆن له ئه‌مریكا تۆمار كرا.
New York
حاڵه‌تێكی ڤایرۆسی كۆرۆن كه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی "نهێنی" و له سییه‌سوێ ده‌چێ و له شاری ڤوهان'ی چین داكه‌وتووه، له ویلایه‌تی واشنتۆن له ئه‌مریكا تۆمار كرا.
میدیای ئه‌مریكا بڵاوی كرده‌وه كه‌سێك كه دوای گه‌شتكردن بۆ چین نه‌خۆش كه‌وتووه و له واشنتۆن خراوه‌ته ژێر چاودێری پزیشكی، ده‌ركه‌وتووه دووچاری هه‌مان ئه‌و ڤایرۆسی كۆرۆنه بووه كه له ڤوهان داكه‌وتووه.
بێ ئاشكراكردنی ناسنامه‌كه‌ی، ئاماژه به‌وه‌شدراوه‌كه ره‌وشی ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كه خراپه.
به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ڤایرۆسه ده‌گه‌ڕێته‌وه، تا ئێستا شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌نجوومه‌نی ته‌ندروستیی نیشتمانی چین رایگه‌یاندووه، دوێنێ ٧٧ حاڵه‌ت تۆمار كراون و به‌مجۆره له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ٢٩١ حاڵه‌ت. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن