Arife Yıldız Ünal,Zeynep Canlı
08 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە-AA
وەزیری گەیاندن و ژێرخانی تورکیا، عادل قارەئیسماعیلئۆغڵو لە میانە بەشداری کردنی لە رێوڕەسمی تایبەت بە هاڵدانی مانگی دەستکردی تورکسات 5A گوتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا ئەوەی خستەڕوو کە هەڵدانی مانگەدەستکردەکە بەهۆی خراپی کەشوهەوا نزیکەی کاتژمێرێک دواخراوە.
قارەئیسماعیلئۆغڵو باسی لەوەش کرد کە ئەم مانگەدەستکردە بەرهەمی چەندین ساڵ کارکردنە.
وەزیری گەیاندن و ژێرخان ئەوەشی خستەڕوو کە نزیکەی نیوکاتژمێر دوای هەڵدانی، مانگە دەستکردە یەکەم سیگناڵی ناردوە و رایگەیاند: "مانگە دەستکردەکەمان لە ئێستادا بەردەوامە لە گەشتەکەی کە بڕیارە چوار مانگ بخایەنێت. دواتر تاقیکردنەوەکانمان ئەنجامدەدەین و مانگەدەستکردەکە چالاک دەکرێت".
ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد لە پلانیاندا هەیە دوو مانگی دەستکردی دیکەش بنێرنە بۆشایی ئاسمان و گوتی: "پلانمان وایە لە مانگی حوزەیراندا مانگی دەستکردی تورکسات 5B و لە سەرەتای ساڵی ئایندەشدا مانگی دەستکردی 6A بنێرینە بۆشایی ئاسمان".
عادل قەرائیسماعیلئۆغڵو جەختی لەوەش کردەوە کە تورکیا بەردەوامدەبێت لە کارەکانی تایبەت بە مانگی دەستکرد و بۆشایی ئاسمان.