بەڕێوبەری گشتی تویتەر هەڵپەساردنی هەژماری ترەمپ بە بڕیارێکی راست دەزانێت
بەڕێوبەری گشتی تویتەر، جاک دۆرسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راگەیەندراوێکی دەربارەی هەڵپەساردنی هەژماری دۆناڵد ترەمپ بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی ئاشکر کردووە کە هەرچەندە شانازی بەم بڕیارەوە ناکەن بەڵام تویتەر بڕیارێکی راستی داوە.
Ankara
ئەنقەرە - AA

دۆرسی، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە پێشتر هۆشدارییان لەبارەی هەژمارەکەی ترەمپ داوە بەڵام ناوبراو بەردەوام بووە لە بڵاوکردنەوەی پەیامی توند و بەلاڕێدابەر تا کاتێک لایەنگرانی هەڵیانکوتایە سەر بینای کۆنگرێس، ئەم رەفتارانەش مەترسییان لەسەر ئاسایشی گشتی دروست کرد.
سەرۆکی گشتی تویتەر ئاماژەی بەوەشدا کە جگە لەچەند حاڵەتێکی شاز، داخستنی هەژماری هەر کەسێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، نیشانەی ئەوەیە کەسەکە لە هاندانی گفتوگۆی تەندروستدا شکستی هێناوە.
دۆرسی ئەوەشی دووپاتکردەوە کە دەرکەوت تویتەر، چ هێزێکی هەیە و هەر کەسێکیش پابەندی یاساکانی نەبێت دەتوانێت تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی دیکە بەکاربهێنێت.
جێی وەبیرهێنانەوەیە رۆژی شەشی ئەم مانگە لایەنگرانی ترەمپ هەڵیانکوتایە سەر بینای گۆنگرێس و ئەمەش قیرانێکی سیاسی لەو وڵاتەدا دروست کرد.