کەرکوک
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی كه‌لار بۆ كورته فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌شاری كه‌لار/120 كم باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سلێمانی/ به‌كۆتا هات و باشترینه‌كانی فێستیڤاڵ ده‌ست نیشان كران، تێیدا خه‌ڵاتی باشترین فیلم و باشترین ئه‌كته‌ری كچ به‌خشرایه دوو فیلمی توركی به‌شداربووی فێستیڤاڵه‌كه .
زانا حه‌مه رێكخه‌ری گشتی ڤیستیڤاڵ به‌ئاژانسی ئه‌نادۆڵی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی كورته فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی كه‌لار به‌كۆتا هات و بڕیاره سبه‌ینێ له‌شاری سلێمانی و دواتریش هه‌مان فێستیڤاڵ ده‌بێته میوانی له‌نده‌ن و له‌شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا نمایش ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها گوتی، فێستیڤاڵه‌كه دابه‌ش كرابوو به‌سه‌ر سێ به‌شی سه‌ره‌كیدا (نمایش و پێشبڕكێ و ئه‌نیمه‌یشن) ، ئه‌مڕۆش دوای نیشاندانی سه‌رجه‌م فیلمه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دادوه‌رانه‌وه سه‌ركه‌وتووانی فێستیڤاڵ ده‌ست نیشان كران و خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوواندا دابه‌ش كرا.
ڤیستیڤاڵه‌كه ماوه‌ی 4 ڕۆژی خایاند و تێیدا چه‌ند ووڵاتێكی جیهان به‌شدارییان كرد كه‌بریتی بون له (توركیا ، به‌لجیكا ، ئێران ، كۆریا ، ئوسترالیا ، میسر ، ئیمارات ، مه‌غریب)، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ده‌رهێنه‌رو سینه‌ماكاری جیهانی له‌وانه‌ش چوارده سینهكارو ده‌رهێنه‌ری ناسراوی توركی به‌شداربون.
زیاتر له 200 فیلمی سینه‌مایی بۆ به‌شداری كردن لهفیستیڤاڵهكهدا پێشكه‌ش كرابون به لێژنه‌ی باڵای فیستیڤاڵ، له‌و ژماره‌یه‌ش 57 فیلمیان هه‌ڵبژێرراو 24 فیلمی چوویه پێشبڕكێی فێستیڤاڵه‌وه.
ئه‌و فیلمه توركیانه‌ی به‌شداری پێشبڕكێی فێستیڤاڵیان كرد بریتی بون له فیلمی (ده‌نگی جه‌مه‌دی له‌ده‌رهێنانی نورسه‌ل دۆغان ، فیلمی كات له‌ده‌رهێنانی رۆ چێل ، فیلمی بێده‌نگ له‌ده‌رهێنانی ڕێزان یهشیڵباش).
هه‌روه‌ها 4 فیلمیش له به‌شی نمایش به‌شدارییان كرد (فیلمی كۆتر له‌ده‌رهێنانی ئوزكان كوچوك، فیلمی لۆرینا كهوێكی مردوو له‌ده‌رهێنانی سه‌رحه‌ت ئایبه ، فیلمی پلیكانه له‌ده‌رهێنانی مسته‌فا یاشیل ، فیلمی سپی له‌ده‌رهێنانی كه‌میر دۆغان)
له‌كۆتایی فێستیڤاڵهكهشدا باشترینه‌كانی فێستیڤاڵ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دادوه‌رانه‌وه ده‌ست نیشان كران ، له‌نێو فیلمه به‌شدار بووه‌كانی توركیادا خه‌ڵاتی باشترین فیلم به‌خشرایه فیلمی بێده‌نگ له‌ده‌رهێنانی ڕێزان یهشیڵباش، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترینی ئه‌كته‌ری كچی به‌شداربوو درایه (نیهال یاڵچین) .