ئەنکەرە
لە زانکۆی (زیورخ)ی وڵاتی سویسرادا زاناکان ئاشکرایانکرد کە توانیویانە بەھۆی چەند سووڕێکی ئەلیکترۆنیەوە بەرھەمێکی نزیک لە مێشکی مرۆڤ لەرووی ھێز و تواناوە بھێننە کایەوە. یەکێک لەلێکۆڵەرەوەکانی ئەم پرۆژەیە بەناوی (گیاکۆمۆ ئیندیڤەری) رایگەیاند کە ئەم مێشکە تا رادەیەک لەکاتی خۆیدا زانیارییەکان وەردەگرێت. جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە دەیانەوێت نزیکترین مێشک لە مێشکی مرۆڤەوەبەرھەم بھێنن.
ئیندیڤەری وتیشی "ئێمە سەرکەوتوو بووین لە بابەتی بریاردان و بریار وەرگرتنی مێشکە دەستکردەکەدا.
ئیندیگەری سەرنجی چارۆگەکانی داوە کە چۆن لەژێر کاریگەری کەش و ھەوا بەرپەرچەکرداریان دەبێت. لەسەر ھەمان بیرۆکە دەیەوێت تەڵەزمەکان بەھۆی سووری ئەلیکترۆنیەوە پێشبخات.
لێکۆڵەری بەتوانا ئیندیگەری ئەوەیشی ئاشکراکرد کە مێشکە دەستکردەکە سەربەستەو تا رادەیەک خۆی بریار دەدا و لە ھەموو کارێکدا پێویستی بە فەرمان پێدان نیە.