واشینگتۆن
بۆ یه‌كه‌م جارله ویلایه‌تی ماساچوسی ئه‌مریكا و له ناوه‌ندی (رهیكن میت) زانایه‌كی ئه‌مریكی به‌ناوی سوسومو تۆنیگاوا كه خاوه‌نی خه‌لاتی پزیشكی نۆبڵه له ساڵی 1987 دا له هه‌وڵێكی نوێ‌دا توانی له رێگه‌ی جێگیر كرنی فایبه‌ر ئۆپتیك ( ڕیشاڵه بینراوه‌كان) له مێشكی مشكدا خانه‌ی به‌رپرس له یاده‌وه‌ریه‌كان بچه‌سپێنرێت .
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان به هۆی تیشك باران كردنی خانه‌كانی مێشكی مشكه‌كانه‌وه سه‌رله‌نوێ پڕۆگرمی مێشكی ئه‌و مشكانه ده‌كه‌نه‌وه.
زاناكان ڤایرۆسێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه لێپرسراوه له دروست كردنی پڕۆتینی ( چانێلرۆدسفین-2) كه ئه‌میش دوای تیشكباران كردنی خانه‌كانی مێشك چالاك ده‌بێت ئه‌مه‌شیان له به‌شی هیپۆكامپۆس ی مێشكدا جێگر كرد .
بۆ تیشكباران كردنی خانه‌كانیش فایبه‌ر ئۆپتیكێك (ڕیشاڵه بینراوه‌كان) یان به ئه‌ستوری ده‌زوویه‌ك له ناو مێشكی مشكه‌كاندا چاند .
له پێشدا مشكه‌كان خرانه ناو قوتوی A یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به دوور بن له هه‌ر جۆر مه‌ترسیه‌ك , دواتریش مشكه‌كانی تر خرانه قوتوی B یه‌وه , لێره‌دا خانه‌كانی به‌شی هیپۆكامپوسی مێشكی مشكه‌كان به تیشك ئاگادار كرانه‌وه و پاشان یاده‌وه‌ریه‌كانی ناو قوتوی A كه‌وته كار و هاوكات كاره‌باش درا له قاچی مشكه‌كان .
به‌ڵام كاتێك مشكه‌كان خرانه‌وه ناو قوتوی A كه بێمه‌ترسیه به‌ڵام دووباره مشكه‌كان ترسانه‌وه به‌بێ بوونی هیچ مه‌ترسیه‌ك له سه‌ریان,ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات كه ده‌توانرێت یاده‌وره‌ی درۆینه له مێشكدا دروست بكرَت .
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه كه له گۆڤاری Scince دا بڵاو كراوه‌ته‌وه ئاماژه به چاره‌سه‌ریه‌كان ده‌دات بۆ ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه توشی سترێس و خه‌مۆكی و دڵه ڕاوكێ ده‌بن له دوای ڕووداوه ناخۆشه‌كان ئه‌میش به كار پێ كردنی هه‌مان سیسته‌م له‌سه‌ر یاده‌وه‌ریه‌كانی مرۆڤ كه ده‌توانرێت باشتر كاتری له‌سه‌ر بكرێت .