سيرت
ئه‌حمه‌د ئایدن پارێزگاری شاری سیرت له ووته‌یه‌كیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نه‌دۆڵ رایگه‌یاند كه ئه‌و له رێگه‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نه‌دۆڵه‌وه بۆی ده‌ركه‌وتووه كه پیاوێكی پیر هه‌یه له ته‌مه‌نی 121 ساڵیدایه‌و خاوه‌نی 213 كچه زاو كوڕهزایهو چه‌ندان نه‌وه‌ی تریشی له‌وان هه‌یه و هاوكات به‌و ته‌مه‌نه‌شه‌وه به ڕۆژو ده‌بێت نوێَژ ده‌كات و عیباده‌تی خۆی ده‌كات .
ئایدن ڕایگه‌یاند كه له ئێستادا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی چه‌ن چاوپێكه‌وتنێك بۆ رێكخستنی فیستیڤاڵی ڕۆژانی سیرت له شاری ئه‌سته‌نبوڵ هو راشیگه‌یان له گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ سیرت سه‌ردانی داپیره حه‌سه‌ن ده‌كات. ئایدن راشیگه‌یاند كه كه‌سانی وه‌ك داپیره حه‌سه‌ن داینه‌مۆی كۆمه‌ڵگه ن خه‌زێنه‌ی ئه‌زمونی زۆر گرنگن بۆ كۆمه‌ڵگه .
هه‌روه‌ك ووتیشی : من له رێگه‌ی ئاژنسی هه‌واڵی ئه‌نه‌دۆڵه‌وه ئه‌و هه‌واڵه‌م بیست كه كه‌سێكی له‌و شێوه‌یه هه‌یه . و وویتشی ده‌بێت كۆمه‌ڵگه قازانج له ئه‌زمون و به‌سه‌ر هاته‌كانی كه‌سانی به‌ساڵاچوو وه‌ربگرێت هه‌روه‌ك ده‌بێت گرنگی زیاتریان پێ بده‌ین . له به شێكی تری ووته‌كانیدا پارێزگاری سیرت رایگه‌یاند هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین كه گشت پێداویستهیكانی داپیره حه‌سه‌ن جێبه‌جێ بكه‌ین و ووتیشی من له‌و بڕوایه‌دام كه كه‌سانی وه‌ك ئه‌م ده‌كرێت بچنه ناو كتێبی گینسه‌وه له‌و باره‌یه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه كاری بۆ بكه‌ین.
ئایدن راشیگه‌یاند: به پێی ئه‌و شوناسه‌ی كه له گیرفانی داپیره حهسهندایه له دایكبووی ساڵی 1892 ه كه ده‌كرێت وه‌ك یه‌كێك له به ته‌مه‌نترین كه‌سه‌كانی جیهان بخرێته ناو كتێبی گینسه‌وه و هه‌روه‌ك ووتیشی له‌و باره‌یه‌وه له گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌رپرسانی توركیا گفتوگۆ ده‌كه‌ین .