ئەنقەرە
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ئاژانسی بۆشاییگەریی ناسا، ھەسارەی عەتارد بە بەراورد لەگەڵ چوار ملیار ساڵ لەمەوبەر تیرەکەی ١٤ کیلۆمەتر کەمیکردووە و بچووک بۆتەوە.
بەڕێوەبەرانی ناسا دەڵێن: ساڵی ٢٠١١ تائێستا چاودێرییەکی تەواوی ھەسارەی عەتاردیان کردووە دوای ئەوەی ھەستیانکردووە بە گۆڕانکارییەکی نامۆ لەو ھەسارەیەدا.
ناسا بۆی دەرکەوتووە عەتارد بەڕێژەیەکی کەم دەپووکێتەوە و ئەو پووکانەوەیەشی بەردەوامە. لە توێژینەوەکەدا ھاتووە: عەتارد کە نزیکترین ھەسارەی کۆمەڵەی خۆری خۆمانە، لە پلەیەکی ٤٣٠ی گەرمیدایە. ئەو ھەسارەیە بە بەردەوامی دەپوکێتەوە و قەبارە گەورەکەی بەور بچووکبوونەوە دەچێ.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.