ئەدیرنە
یاوز یوکسەل، سەرۆکی ڕێکخراوی تەکنۆلۆژیای زانیاریی تورکیا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دەڵی: ساڵی رابردوو لە تورکیا نزیکەی ٣٥ ملیۆن تەلەفۆنی زیرەک فرۆشراوە.
یوکسەل ئاماژەی بەوەدا زۆر لە بەکارهێنەرانی تەلەفۆنی زیرەک، تەنیا وەکو بەکارهێنەرێکی تەلەفۆنی زیرەک ئەو مۆبایلانە دەکڕن. لەو رێژەیە تەنیا یەک ملیۆنیان ئەو ئەپلیکەیشنانە بەکاردەبەن کە هۆکارێکن بۆ ئاسانکردنی ژیانی رۆژانە یان زۆرێک لە بەکارهێنەرانی مۆبایلی زیرەک تەنیا بۆ ئاگادار بوون لە سایتە کۆمەڵایەتییەکان بەکاریدەهێنن.
سەرۆکی ڕێکخراوی تەکنۆلۆژیای زانیاریی تورکیا هەروەها گوتی: "توانستی بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک بۆ چوونە ناوتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هۆکارێکە بۆ زیاتر خێرا فرۆشتنی مۆبایلی زیرەک. بەڵام دەبێ ئاگاداری ئەوە بین هەموو پرۆگرامێک کە ئەمنیەتی نییە دانەبەزێنرێ بۆ ناو مۆبایلەکان."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.