Dlshad Saifaalddin Ahmed
01 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2017
سلێمانی ـ AA
بەڕێوەبەری گرووپی ھواوی لە عێراق، پیتەر فینگ لەو بارەیەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند:" Mate 10 کە لە لایەن کۆمپانیای بۆرشە دیزاین دیزاینی بۆ کراوە، ماوەیەکی زۆرە بەکارھێنەران چاوەڕوانیان دەکرد، ئەم بەرھەمە نوێیە دەرگا بۆ بواری تازەی مۆبایل دەکاتەوە لەبەکارھێنانی تەکنەلۆجیای زیرەکی دەستکرد، ئەم دوو بەرھەمە شۆڕشێکە لە بواری مۆبایلدا بەھۆی تایبەتمەندییەکانیەوە وەک بوونی پرۆسێسەری کیرن ٩٧٠ لەگەڵ سیستەمی بەکارھێنەری راستەوخۆEMUI. ٠ ھەروەھا توانای کارکردنی بەھێز و تەمەنێکی درێژی پاترییەکانی ھەیە جگە لە دانانی تەکنەلۆجیای تازەی دەبڵ کامیرا لە کۆمپانیای لایکا".
فینگ ھەروەھا گوتی:" ئەم زنجیرە مۆبایلە بەھۆی توانای پێشکەوتووانەی و خێراییەکەی و ھێزەکەی و توانستی بەرزی بۆ داونلۆدکردن و پەیوەندی خێرا، باشترین ئەزموون بۆ بەکارھێنەرانی دابین دەکات، ھەروەھا رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ سەردەمێکی نوێ لە بواری پەرەسەندنی مۆبایلی ھۆشمەنددا".
نرخی ھەردوو بەرھەمە تازەکەی ھواوی ( Mate 10 ) و ( Mate 10 Pro) لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان لە نێوان ٥٤٠ بۆ ٦٧٠ دۆلارە.