کۆنیا
یاریدەدەری سەرۆکی لقی تورکیای کۆمپانیای ئیسێت ئالەڤ ئاککۆینلو ئاماژە بەوە دەکات کە بۆ خۆپاراستن لە هێرشی ئەلیکترۆنی چوار هەنگاوی پێویست هەن دەبێت جێبەجێ بکرێن لەوانە متمانە نەکردن بە لینکەکانی نێو تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییەوە. کاتێک زۆر هەژماری ناو سۆشیال میدیا و بەکاربەرانی کەسانی ساختە و سایتی ڤایرۆساوین و هەوڵی بەدەستهێنانی زانیاری کەسێتی و بانکی ئەلیکترۆنی کەسەکان دەدەن. لەکاتێکدا کلیکی لەسەر دەکەیت ئەوە رووبەڕووی کێشە دەبێتەوە.
ناوبراو وەک هەنگاوی دووهەم، ئاماژە بەوە دەکات کە وشەی نهێنی یەکێکی ترە لە هۆکارەکانی زوو دەست بەسەرداگرتن و هاککردن هەر بۆیە ئامۆژگاری ئەوە دەکات کە هەتا دەتوانن لە وشەی نهێنیدا وشەی جیاواز و گەورە و بچووک بەکاری بهێنن .
ئاککۆینلو ئاماژە بەوە دەکات کە دەبێت بەردەوام مایکرۆسۆفت و ئەدۆپ فلاش پلەیەر و پرۆگرامی جاڤا ئەپدەیت بکرێتەوە کاتێک داوا کرا و دەڵێت:
"بەشێکی زۆر لە سۆفتوێرەکان ئەو بۆشاییانە بەهەل دەزانن کە تازە و ئەپدەیت نەکراونەتەوە، وەک خاڵی چوارەمیش دەبێت ئاگاداری ئەوە بن کە نابێت لە نێو مۆبایلە زیرەکەکانەوە و لە رێی بازاڕکردنی تایبەتەوە لە دەزگایەکی بێ سەرچاوەوە بەرنامە و ئەپلیکەیشن دابەزێنن. ئەم چوار خاڵە کاری هاکەرەکان قورس دەکات".