کاستەمۆنو
وەستا هاکان دەمیر ٣٨ ساڵ و وەستا چنار هادیئۆغڵو دوو ساڵ لەمەوپێش دووکانێکی چاککردنی ئۆتۆمبێلیان کردۆتەوە و لەگەڵ تێپەڕینی کاتدا، دەستیان داوەتە نۆژەنکردنەوەی ئۆتۆمبێلی کلاسیک.
ئەو دوو وەستایە شەش مانگ لەمەوپێش ئۆتۆمبێلێکی فۆردی مۆدێل ١٩٤٩یان بۆ هاتووە لە جۆری کەستۆم، هەر ئەوکات دەستیان داوەتە کارکردن لەسەر ئۆتۆمبێلی کلاسیک و هەتا ئێستا ٦ ئۆتۆمبێلیان وەک شێوەی خۆی نۆژەن کردۆتەوە.
هاکان دەمیر لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باس لەوە دەکات کە دوایین جار ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل ١٩٧٣ یان چاک کردۆتەوە و باس لەوە دەکات کە دۆزینەوەی پارچەی ئۆرجینالی ئۆتۆمبێلەکان لە دەرەوەی وڵات دەهێنن.
ئەو پارچانەی کە بۆیان نادۆزرێتەوە، مادەی خامی تر بەکار دەهێنن و ئاماژە بەوە دەکەن کە ماوەی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکە بەپێی رێژەی کۆنی و تازەیی ئۆتۆمبێلەکە و پەککەوتنەکەی دەگۆڕێت کە تێکرا یەک بۆ سێ مانگ دەخایەنێت و تەنیا شاسیە دەمێنیتەوە و پاشان بەشە رزیوەکانی چاک دەکەنەوە و بۆیەی نوێی دەکەن.
ئەو وەستایە ئاماژە بەوە دەکات کە لەکاتی بینینی ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر شەقام هەست بە شانازییەکی زۆر دەکەن.
ناوبراو لە ئێستادا لەسەر سێ ئۆتۆمبێل کار دەکات کە مۆدێلەکانیان ١٩٦٣ و ١٩٧٣و ١٩٧٥ن.