Hüseyin Burak Demirer
21 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2022
ئەنقەرە - AA
لە ٣٣مین هەفتەی خولی یانەکانی فەڕەنسا بۆ تۆپی پێ (Ligue 1)، یانەی پاریس سان جێرمان بە ئەنجامی ٣-٠ لە یانەی ئانژەی بردەوە.
پاریس سان جێرمان کە تا ئێستا لە ریزبەندی یەکەمی خولی یانەکانی فەڕەنسا دایە، بووە میوانی یانەی ئانژە کە لە ریزبەندی ١٤دا.
لە خولەکی ٢٨دا، یاریزان کیلیان مباپێ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان تۆمار کرد و لە کۆتا ساتەکانی نیوەی یەکەم و لە خولەکی ٤٥+٢دا، رامۆس ژمارەی گۆڵەکانی هەمان یانەی بۆ دوو گۆڵ بەرز کردەوە.
مارکینۆس لە نیوەی دووەمی یارییەکە و لە خولەکی ٧٧دا، گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٠ کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش یانەی پاریس سان ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٧٧ خاڵ بەرز کردەوە و پێگەی خۆی لە ریزبەندی یەکەمدا پاراست.
لە یارییەکی دیکەشدا یانەی ئۆلیمپیک مارسیلیا کە لە ریزبەندی دووەمی یانە فەڕەنسییەکاندایە رووبەڕووی یانەی نانت بووەوە و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٢ لە بەرژەوەندی یانەی ئۆلیمپیک مارسیلیا کۆتایی هات.