ئيستانبوڵ - AA
ئەستێرەى جيهانيى تۆپى پێ، ليۆنێل مێسى كە گواسترايەوە ريزەكانى يانەى پاريس سان جێرمانى فەڕەنسى بەشێك لە پارەكەى لە رێگەى "PSG Fan Token"وە وەردەگرێت.
يانە پاريسييەكە، لەگەڵ كۆمپانياى سۆسيۆسى هاوبەشى، لەسەر ئەوە رێككەوتوون كە بەشێك لە پارەكەى ئەستێرە ئەرجەنتينييەكە لە رێگەى "PSG Fan Token"وە بدەن.
لەگەل بڵاوبوونەوەى دەنگۆكانى جيابوونەوەى مێسى لە يانەى بارسێلۆنا و گواستنەوەى بۆ يانەى پاريس سان جێرمان، نرخى "PSG Fan Token" بەرزبوونەوەيەكى بەرچاوى بەخۆوە بينى.
- "Fan Token" چييە؟
"Fan Token"كان، دراوى ديجيتاڵين كە لە شێوازى زنجيرەيى بلۆكچاينى چيليز بۆ كڕينى پێداويستييە ديجيتاڵەكان بەكاردێت و هاندەرانى يانە وەرزشييەكان دەتوانن لە رێگەى پلاتفۆرمى Socios.comوە ببنە خاوەن بڕيار لە يانەكانيان و بەشدارى لە دەنگدانەكان بكەن و خەڵات ببەنەوە.
يانە گەورەكانى تۆپى پێى جيهانى وەكو مانچستەر ستى، پاريس سان جێرمان، ئەتلەتيكۆ مەدريد، یوڤێنتوس، بارسێلۆنا، ئينتەر میلان و چەندين يانەى ديكە لە رێگەى پرۆژەكانى "Fan Token"وە مافى بڕياردان و بەشداريكردن لە دەنگدانيان بە هاندەرانيان داوە.