Hüseyin Burak Demirer
12 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2020
بۆینس ئایرس- AA
دوای هه‌شت رۆژ له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی مێشك بۆ ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی، دیێگۆ مارادۆنا ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرایه‌وه.
دیێگۆ مارادۆنا-ی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ كه به‌هۆی خوێنبه‌ربوونه‌وه نه‌شته‌گه‌ری مێشكی بۆ كرا، دوای هه‌شت رۆژ له مانه‌وه، كلینیكی ئۆلیوڤۆس-ی جێ هێشت.
پزیشكی دیێگۆ مارادۆنا، لیۆپۆڵدۆ لوكیو رایگه‌یاند كه تا ئاسایبوونه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی دیێگۆ مارادۆنا له ماڵدا ده‌مێنێته‌وه و به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ك بۆ رزگاربوون له گیرۆده‌بوونی به كحول چاره‌سه‌ری پزیشكیی وه‌رده‌گرێت.
دیێگۆ مارادۆنا یەکێکە لە ئەفسانەکانی مێژووی تۆپی پێ و ساڵی ١٩٨٦ جامی جیهانی بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرزکردبووەوە.