Moskova
ھەولێر - AA
لە یاری کۆتایی جامی جیھانی فیفای ٢٠١٨ لە رووسیا، ھەڵبژاردەی فەڕەنسا بە ئەنجامی ٤-٢ لە ھەڵبژاردەی کرواتیای بردەوە و، بووە پاڵەوانی جامی جیھانی ٢٠١٨ی رووسیا.
لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانی ھەڵبژاردەی کرواتیا، ماریۆ ماندزوکیچ، بە ھەڵە تۆپەکەی ھاویشتە نێو تۆڕی ھەڵبژاردەکەی خۆی، بەم پێیەش فەڕەنسا لە خولەکی ١٨ی یارییەکەدا بە ئەنجامی ١-٠ پێشکەوت.
دواتریش ھەڵبژاردەی کرواتیا، لە خولەکی ٢٨ی یارییەکەدا، لە رێگەی یاریزان ئیڤان پێرسیک، گۆڵێکی بەرامبەر فەڕەنسا تۆمار کرد و ئەنجامەکەی ١-١ یەکسان کردەوە.
ھەر لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا و، بە دیاریکراوی لە خولەکی ٣٨ دا، ھەڵبژاردەی فەڕەنسا بە لێدانێکی سزا لە رێگەی یاریزان ئەنتۆنیۆ گریزمان، گۆڵێکی بەرامبەر کرواتیا تۆمار کرد و، بە ئەنجامی ٢-١ پێشکەوت و، گێمی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتایی ھات.
لە دوای دەستپێکی گێمی دووەم، ھەڵبژاردەی فەڕەنسا لە خولەکی ٥٩ی یارییەکە لە رێگەی یاریزان، پاول پۆگبا، گۆڵێکی بەرامبەر کرواتیا تۆمار کرد و، بە ئەنجامی ٣-١ پێشکەوتەوە.
دواتریش ھەڵبژاردەی کرواتیا لە خولەکی ٦٩ی یارییەکەدا لە رێگەی یاریزان، ماریۆ ماندزوکیچ، گۆڵێکی بەرامبەر فەڕەنسا تۆمار کرد و، ئەنجامەکەی گەیاندە ٤-٢ لە بەرژەوەندی فەڕەنسا.
بەم پێیەش ھەڵبژاردەی فەڕەنسا بە ئەنجامی ٤-٢ لە ھەڵبژاردەی کرواتیای بردەوە و بووە پاڵەوانی جامی جیھانی ٢٠١٨ی رووسیا و یارییهكهش له خولهكی ٩٠ كۆتاییهات.