Abdullah Shukur
06 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2018
ئیستانبۆڵ - AA
ھەڵبژاردەی فەڕەنسا سەرکەوتنی بەسەر ھەڵبژاردەی ئۆرۆگوای بەدەستھێنا و، گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیھانی ٢٠١٨ـی رووسیا.
ھەڵبژاردەی فەڕەنسا لە خولەکی ٤٠ی یارییەکەدا، بە رێگای یاریزان رەفایل ڤارانی گۆڵێکی بەرامبەر ئۆرۆگوای تۆمار کرد و بە ئەنجامی ١-٠ پێشکەوت و، گێمی یەکەمیش بەم ئەنجامە کۆتایی ھات.
لە گێمی دووەمدا، لە خولەکی ٦١دا، یاریزانی فەڕەنسی ئانتوان گریزمان، گۆڵێکی دیکەی بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمار کرد و، بەم ھۆیەوەش ھەڵبژاردەی فەڕەنسا بە ئەنجامی ٢-٠ لە ھەڵبژاردەی ئۆرۆگوای بردەوە و، گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیھانی ٢٠١٨ـی رووسیا.