Abdullah Shukur
14 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2018
سەنت پیتەرزبورگ - AA
ھەڵبژاردەی بەلجیکا، بە ئەنجامی ٢-٠ لە ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرای بردەوە و، پلەی سێیەمی لە جامی جیھانی ٢٠١٨ی رووسیا بەدەستھێنا.
لە چوارچێوەی یاری نێوان ھەڵبژاردەکانی ئینگڵتەرا و بەلجیکا لەسەر پلەی سێیەمی مۆندیالی رووسیا ٢٠١٨، ھەڵبژاردەی بەلجیکا لە خولەکی ٤ یارییەکەدا لە رێگەی یاریزان تۆماس میونیەر، گۆڵێکی بەرامبەر ئینگڵتەرا تۆمار کرد و بە ئەنجامی ١-٠ پێشکەوت و گێمی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتاییھات.
لە گێمی دووەم و، بە دیاریکراوی لە خولەکی ٨٢ی یارییەکەدا، بەلجیکا لە رێگەی یاریزان ئێدەن ھازارد، گۆڵێکی دیکەی بەرامبەر ئینگڵتەرا تۆمار کرد و بە ئەنجامی ٢-٠ پێشکەوت.
بەم پێیەش ھەڵبژاردەی بەلجیکا، بە ئەنجامی ٢-٠ لە ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرای بردەوە و، پلەی سێیەمی لە جامی جیھانی ٢٠١٨ی رووسیا بەدەستھێنا.