Alaattin Doğru
09 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2020
داکار - AA
یەکێتیی تۆپی پێی سێنیگال لە راگەیەنراوێکدا، بڕیاری کۆتایی هێنان بە تەواوی پاڵەوانێتییەکانی ٢٠١٩-٢٠٢٠ی راگەیاند.
لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بەهۆی ئەوەی چەند رووبەڕووبوونەوەیەکی کەمی پاڵەوانێتییەکان ماوە، یەکەمەکان دیاری ناکرێن.
هەروەها لیژنەی جێبەجێکردنی یەکێتیی تۆپی پێی سێنیگال، ٣١ی تشرینی یەکەمی وەک بەرواری دەستپێکی خولی پاڵەوانێتییەکانی ٢٠٢٠-٢٠٢١ دیاریی کردووە.
یەکێتییەکە لە مانگی ئاداردا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) خولی یانە پاڵەوانەکانی سێنیگالی هەڵپەساردبوو.