Istanbul
ئیستانبوڵ- AA
هەفتەی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، بە هەشت رووبەڕووبوونەوە لە گرووپی G ،F ،E و H دەستیپێکرد.
لە گرووپی Hدا، یانەی پاریس سان جێرمان-ی فەڕەنسی رووبەڕووی یانەی لایپزیک-ی ئەڵمانی بووەوە، یانە فەڕەنسییەکە بە ئەنجامی ١-٠ بەسەر یانە ئەڵمانییەکەدا سەرکەوت.
هەر لە هەمان گرووپدا، یانەی مەدیپۆل باشاکشەهیر-ی تورکی بە ئەنجامی ١-٤ بەرامبەر یانەی مانچستەر یونایتد-ی ئینگلیزی شکستیهێنا.
لە گرووپی G دا، یانەی بارسێلۆنا-ی ئیسپانی رووبەڕووی یانەی دینامۆ کییەڤ-ی ئۆکرانی بووە و بارسێلۆنا بە ئەنجامی ٤-٠ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
هەر لە هەمان گرووپدا، یانەی یوڤێنتوس-ی ئیتاڵی میوانداری یانەی فێرێنتسفاروشی-ی هەنگاری کرد و یانە ئیتاڵییەکە بە ئەنجامی ٢-١ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
بەم شێوەیە لە گرووپی G دا، یانەی بارسێلۆنا بە تۆمارکردنی ١٢ خاڵ و یانەی یوڤێنتوس بە تۆمارکردنی نۆ خاڵ چوون بۆ قۆناغی ١٦یان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد.
ئەنجامی رووبوونەوەکانی هەر چوار گرووپەکەش بەم شێوەیە بوو:
گرووپی E:
رەین (فەڕەنسا)- چێڵسی (ئینگلتەرا): ١-٢
کراسنۆدار (رووسیا)- سێڤیلیا (ئیسپانیا): ١-٢
گرووپی F:
لازیۆ (ئیتاڵیا)- زەنیت (رووسیا): ٣-١
بوروسیا دۆرتمۆند (ئەڵمانیا)- کلوپ بروج (بەلجیکا): ٣-٠
گرووپی G:
دینامۆ کییەڤ (ئۆکرانیا)- بارسێلۆنا (ئیسپانیا): ٠-٤
یوڤێنتوس (ئیتاڵیا)- فێرێنتسفاروش (هەنگاریا): ٢-١
گرووپی H:
پاریس سان جێرمان (فەڕەنسا)- لایپزیک (ئەڵمانیا): ١-٠
مانچستەر یونایتد (ئینگلتەرا)- مەدیپۆڵ باشاکشەهیر (تورکیا): ٤-١