Muhammet Ali Kemal
03 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە- AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم، وێڕای ئاماژەدان بەوەی تورکیا چەندین ساڵە بەدەست تیرۆرەوە دەناڵێنێت، رایگەیاند: ''لەراستیدا لە تورکیا کێشەی کورد بوونی نییە. کوردەکان کێشەی تیرۆرێکی وەک پەکەکەیان هەیە. ئەم کێشەیە ئێمە لەهەموو بوارێکدا دوادەخات. کاروبارەکانی ناوچەکە دوادەکەون، وەبەرهێنانەکان پەکیان دەکەوێت. کێ زیانمەند دەبێت لەمە؟ ئەو هاووڵاتییانەمان کە لەوێ دەژین، زیان دەکەن''.

بینالی یڵدرم لە کۆشکی چانکایا پێشوازیی لە سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی بازرگانان و پیشەوەرانی تورکیا، بەندەوی پالاندۆکەن و شاندی یاوەری کرد.
یڵدرم لە گوتەیەکدا باسی لە کێشەی کورد کرد و گوتی: ''ماوەی چەندین ساڵە بەدەست تیرۆرەوە دەناڵێنین. لەراستیدا لە تورکیا کێشەی کورد بوونی نییە. کوردەکان کێشەی تیرۆرێکی وەک پەکەکەیان هەیە. ئەم کێشەیە ئێمە لەهەموو بوارێکدا دوادەخات. کاروبارەکانی ناوچەکە دوادەکەون، وەبەرهێنانەکان پەکیان دەکەوێت. کێ زیانمەند دەبێت لەمە؟ ئەو هاووڵاتییانەمان کە لەوێ دەژین، زیان دەکەن''.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد لەنێوان شرنەخ و واندا رێگەیەک درووستکراوە، شەش لەو سەربازانەی ئاسایشی درووسکردنی رێگەکەیان پاراستووە، گیانیان لەدەستداوە و رایگەیاند: ''با چیتر هاووڵاتییانمان و هاووڵاتییە کوردەکانمان کە لەوێ دەژین بیبینن. ئەم رێکخراوە تیرۆریستییە، ئەم رەوشت نزمانە، هەموو شتێک دەکەن بۆ ئەوەی رێگریی لەبەرەوپێشچوونی ناوچەکە بکەن. با هەلیان بۆ نەڕەخسێنین ئەم کارە بکەن. با رێگە نەدەین مناڵەکانمان ببن بە تەڵەی ئەمانەوە''.