Sangar Hamad Azeez
26 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم ستایشی ئەو هاووڵاتییانەی کرد کە دژی کودەتاچییەکان وەستابوونەوە و گوتی: "هەریەک لە ئێوە گیانی ئافرەتانی ئانادۆڵو، رەسەنایەتی ئانادۆڵوی کردە نەمر".
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیاوە وەرگیراون، بینالی یڵدرم پێشوازی لە ژمارەیەک هاووڵاتی کرد کە لە رۆژی کودەتاکە بەبێ گوێدانە گیانی خۆیان رژانە سەر شەقامەکان و دژی کودەتاکاران وەستانەوە کە لە نێوانیاندا ئەو هاووڵاتییە بەدی دەکرا کە لە وێنەکانی کودەتاکە بە دیار دەکەوێت کە لە ژێر تانکەکەوە پاڵ کەوتبوو، وەک هەڕەشەیەک بۆ وەستاندنی تانکەکە.
بینالی یڵدرم ستایشی ئەو هاووڵاتییانەی کرد کە دژی کودەتاکاران وەستانەوە و گوتی: "شەرەفێکی گەوریە و خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم کە لەگەڵ ژمارەیەک قارەمانی وەک ئێوە کۆ دەبمەوە، ئێوە ناوی خۆتان لە مێژووی وڵاتەکە نووسییەوە. هەریەک لە ئێوە گیانی ئافرەتانی ئانادۆڵو، رەسەنایەتی ئانادۆڵوی کردە نەمر".