Rewa Mahmut Hasan
20 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم سەبارەت بەگفتوگۆکانی هەموارکردنەوەی دەستوور لەپەرلەمان ئاماژەی بەوەدا کە ئەمڕۆ گفتوگۆکان تەواو دەبێت و گوتی: ''هیوامانە ئەمڕۆ کۆتایی پێبهێنین ئەگەر هەموو شتێک وەک پلانی بۆ دانراوە بڕوات. بەڵام جار جار بەدڵنیاییەوە بەرەوڕووی هەوڵی ئاستەنگ درووستکردن دەبینەوە. هەموو ناڕەزایەتی و هەڵوێستێکی نەیار لەچوارچێوەی سنوورە دیموکراتییەکاندا پەسەند دەکرێت، بەڵام ژمارەیەک هەڵوێست کە نەگونجاوە لەگەڵ سەروەریی پەرلەمانی غازی کە شوێنی ئیرادەی بێ مەرجی گەلە، هەم بۆ پەرلەمانتاران و هەم بۆ پەرلەمان بێ جێیە''.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا دەرباری ئەو گوتانەی بەرامبەر سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی، دەولەت باخچەلی دەکرێن گوتی: "ئەوانەی باسی بەرتیل و ئەتیکی سیاسی دەکەن، وابزانم بەڕێز دەوڵەت باخچەلی ـیان نەناسیوە. بەڕێز دەوڵەت باخچەلی خاوەنی پرەنسیپە و بەپێی هیچ پاڵنەرێک کاری سیاسی خۆی ناکات تەنیا بیر لە سوودی وڵات دەکاتەوە و من ئەوم بەو چەشنە ناسیوە، هەڵوێستە سیاسییەکانی لە کاتی قەیرانەکاندا لە مێژوودا سەلمێنەری ئەو راستیەن. جگە لەمە ئەوەی دەگوترێت، تەنیا هەڵمەتێکی بێ واتایە بۆ ئەوەی کە پرۆژە یاساکە تیپەر نەبێت".