Ramal Abdullah Mahmood
16 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2017
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم بە بیری هێنایەوە کە جەهەپەش بە بەڵێ دەنگیدا بە هەڵگرتنی مافی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران، رایگەیاند: "پێدەچێت بەڕێز کڵچدارئۆغڵو لەبیری چووبێتەوە، ئێستا بە ئاسایی دەبینین کە لەسەر پەرلەمانتارێکی دێتە دەنگ، بەڵام با بیری نەچێت کاتێک پەرلەمانی تورکیا مافی پارێزبەندی هەڵگرت ئەوەی رۆڵێکی گرنگی بینی لەمەدا و دەنگی بەمەدا پارتی گەلی کۆماری بوو بە ئەنیس بەربەرئۆغڵویشەوە. بەدەنگی هەموو پارتەکان جگە لە هەدەپە مافی پارێزبەندی هەڵگیرا. بەڕێز کڵچدارئۆغڵو هەر لەسەرەتاوە دەیزانی لە ئەنجامی هەڵگرتنی پارێزبەندییەوە دادگاییکردن بەڕێوەدەچێت. لەبەرئەمە ئەو کاردانەوەی ئێستا نیشانی دەدا زۆر واتادار و گونجاو نییە".
یڵدرم دوای ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە مزگەوتی ناوەندی یەهیاڵار، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکدا لەبارەی ئەنجامدانی رێپێوان وەک کاردانەوە بەرامبەر دەستبەسەرکردنی پەرلەمانتاری جەهەپە بەربەرئۆغڵو و لێدوانی سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی لەمبارەیەوە، یڵدرم گوتی: "بیستوومە بەڕێز کڵچدارئۆغڵو گوتوویەتی بۆ سەردانکردنی ئەنیس بەربەرئۆغڵو بەو گەرمایە و بەو رەمەزانە پیرۆزە بەپێ بەڕێکەوتووە. پێویست بەوە ناکات با بە شەمەندەفەری خێرا بچێت هەم سواری شەمەندەفەریش دەبێت. بۆ هێندە خۆی ماندوو دەکات؟ ناکرێت لەسەر شەقام بۆ دادپەروەریی بگەڕێن. تورکیا وڵاتی یاسایە. لەبەرئەوە کە دادگای یەکەم بڕیارێکی داوە، هێشتا رێگەی دیکە ماوەی بۆ ئەوەی بەدوای مافدا بگەڕێن. قۆناغەکانی دادگایی کردن لەوبارەیەوە کۆتاییان نەهاتووە. ئەگەر بڕیاری دادگاشمان بەدڵ نەبێت، پێویستە رێزی لێبگرین".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم بە بیری هێنایەوە کە جەهەپەش بە بەڵێ دەنگیدا بە هەڵگرتنی مافی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران، رایگەیاند: "پێدەچێت بەڕێز کڵچدارئۆغڵو لەبیری چووبێتەوە، ئێستا بە ئاسایی دەبینین کە لەسەر پەرلەمانتارێکی دێتە دەنگ، بەڵام با بیری نەچێت کاتێک پەرلەمانی تورکیا مافی پارێزبەندی هەڵگرت ئەوەی رۆڵێکی گرنگی بینی لەمەدا و دەنگی بەمەدا پارتی گەلی کۆماری بوو بە ئەنیس بەربەرئۆغڵویشەوە. بەدەنگی هەموو پارتەکان جگە لە هەدەپە مافی پارێزبەندی هەڵگیرا. بەڕێز کڵچدارئۆغڵو هەر لەسەرەتاوە دەیزانی لە ئەنجامی هەڵگرتنی پارێزبەندییەوە دادگاییکردن بەڕێوەدەچێت. لەبەرئەمە ئەو کاردانەوەی ئێستا نیشانی دەدا زۆر واتادار و گونجاو نییە".
یڵدرم تیشکی خستە سەر ئەوەی چارەسەری کێشەکان لە پەرلەمانەوە دەبێت، گوتی: "سکاڵاکردن لە وڵاتەکەمان لەسەر شەقام لەلای هەموو جیهان، کارێک نییە شایستەی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن بێت. ئەگەر بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن، ئەوا شوێنی چارەسەر پەرلەمانە. لە پەرلەمان هەموو شتێک باس دەکرێت، هەر چارەسەرێک لە چوارچێوەی یاسادا بدۆزرێتەوە، دەدۆزرێتەوە. بانگێشتکردن بۆ سەر شەقام و بەدوای چارەسەر گەڕاندا لەسەر شەقام، لە سادەترین مانادا، هەستنەکردنە بە بەرپرسیارییەتی".