Abdullah Shukur
04 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2018
کلیس - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند کە "تاکو ئەمڕۆ ٩٤ جار بە گوللـە ھاوەن ھێرش کراوەتە سەر تورکیا کە ٦٠یان بۆ سەر ھاتای و ٣٤یش بۆ سەر کلیس بووە. حەوت ھاووڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و ١١٣ی دیکەش برینداربوون".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم سەردانی ژووری عەمەلیاتی فەرماندەیی دووەمی سوپای تورکیای کرد لە شاری کلیس و گوتارێکی پێشکەش کرد.
بینالی یڵدرم گوتی: "بۆ ئەوانەی باوەڕ بەو کەسانە دەکەن کە ھەڵمەتی خراپ نیشاندان (رەشکردن) بەڕێوەدەبەن دوو قسەم ھەیە. لە ناتۆ ھاوپەیمانی ئێمەن و لە چەند بوارێکی جیاوازدا پێکەوە کار دەکەین".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی پێدانی باج و دانانی دڵنیایی لە لایەن دوکانداران و خاوەن کارەکان لە ھاتای و کلیس رایگەیاند کە سبەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا رێوشوێنی پێویست لەوبارەیەوە دەگرنەبەر.
یڵدرم گوتیشی: "ئەگەر دەتانەوێت ئەم ھاوپەیمانییە بەردەوام بێت، نابێت باوەڕ بە قسەی ئەم تاڵانچیانە بکەن. پێویستە متمانە بە قسەی تورکیا بکەن".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە درێژەدا گوتی: "تاکو ئەمڕۆ ٩٤ جار بە گوللـە ھاوەن ھێرش کراوەتە سەر تورکیا کە ٦٠یان بۆ سەر ھاتای و ٣٤یش بۆ سەر کلیس بووە. حەوت ھاووڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و ١١٣ی دیکەش برینداربوون".