Salih Bilici,Ramal Abdullah Mahmood
07 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2017
ئەنقەرە – AA
سه‌رۆکی گشتیی ئاک پارتی و سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا، بینالی یڵذرم رایگەیاند: ''برایه‌تی تورک و کورد له‌م جوگرافیایه‌دا به درێژایی مێژوو، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌رکه‌وتنی مه‌زن به‌ده‌ستبهێنین. ئه‌وانه‌ی که ئه‌مه ده‌زانن ده‌یانه‌وێت دووبه‌ره‌کی بخه‌نه نێوانمانه‌وه. بۆ ئه‌و دووبهرهکییهش رێکخراوه تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک په‌که‌که، فه‌تۆ و داعش به‌کارده‌هێنن. رێگه‌یان پێناده‌ین''.
سه‌رۆکی گشتیی ئاک پارتی و سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە شرنەخ گوتارێکی پێشکەشی هاووڵاتییان کرد.
یڵدرم لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بە برایەتی تورک و کورد کرد، گوتی: ''برایه‌تی تورک و کورد له‌م جوگرافیایه‌دا به درێژایی مێژوو، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌رکه‌وتنی مه‌زن به‌ده‌ستبهێنین. ئه‌وانه‌ی که ئه‌مه ده‌زانن ده‌یانه‌وێت دووبه‌ره‌کی بخه‌نه نێوانمانه‌وه. بۆ ئه‌و دووبهرهکییهش رێکخراوه تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک په‌که‌که، فه‌تۆ و داعش به‌کارده‌هێنن. رێگه‌یان پێناده‌ین. ئێمە تورکیایەکمان دەوێت کە هیچ کەس بەهۆی باوەڕ، مەزهەب، قسەکردن بە زمانی دایکی پەراوێز نەخرێت و بە چاوی سووک سەیری نەکرێت. کوردەکان، عەرەبەکان، زازاکان، شانازی بە ناسنامەی خۆتانەوە بکەن، ئەوە بەڵگەنامەی شانازیتانە. بەڵام هاوکات شانازی دەکەین بە ئاڵای مانگ و ئەستێرەی وڵاتەکەمان و کۆماری تورکیا، چونکە هەموومان لەژێر ئەم ئاڵایەدا لە ئاسایش و بە ئازادی دەژین".