یاریزانێکی تورکیا بووە پاڵەوانی تایکواندۆی جیھانی
لە پاڵەوانییەتی ئافرەتانی تایکواندۆی جیھانی، یاریزانی تورکیا، ئیرەم یەمان لە کێشی ٦٢ کیلۆیی مەدالیای زێڕی بردەوە.
Ankara
لە پاڵەوانییەتی ئافرەتانی تایکواندۆی جیھانی، یاریزانی تورکیا، ئیرەم یەمان لە کێشی ٦٢ کیلۆیی مەدالیای زێڕی بردەوە.
لە کۆتا رۆژی پاڵەوانییەتەکەدا کە لە شاری مانچێستەری وڵاتی بەریتانیا بەڕێوە دەچوو، یاریزانی تورکیا، ئیرەم یەمان لە کێشی ٦٢ کیلۆگرامی لە خولی یەکەمدا رووبەڕووی یاریزانی تونسی، ئەمەنی لایۆونی بووە و بە ئەنجامی ٩-١ سەرکەوتنی بەدەستھێنا.
ئیرەم یەمەن لە خولی سێیەمدا بە ئەنجامی ٢٨-٩ لە یاریزانی ئۆزبەکی، فیروزا سادیکۆڤا بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتەکە.
لە یاری کۆتایدا، ئیرەم یەمەن رووبەڕووی یاریزانی بەڕازیلی کارۆلینا سانتۆس بووە و بە ئەنجامی ٢١-٧ سەرکەوت و بووە پاڵەوانی جیھانی.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن