Abdullah Shukur
10 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
بەھۆی ھێرشەکانی رژێمی ئەسەدەوە بۆ سەر ئیدلب، ھەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری ئەنقەرە، فلیپ کۆسنێت بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی دیبلۆماتیکی وەرگیراون، لە کۆبوونەوەکەدا باسی پێشھاتەکانی سووریا کراوە.
بەھۆی بەھۆی ھێرشەکانی رژێمی بەشار ئەسەد بۆ سەر ئیدلب، دوێنێ باڵیۆزی رووسیا لە شاری ئەنقەرە، ئەلێکسێی یارھۆڤ و ئەمڕۆش باڵیۆزی ئێران لە شاری ئەنقەرە، محەمەد ئیبراھیم تاھیریان فەرد بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کران.