ئانتالیا
لە ئانتالیا ھەدەپە، بەبۆنەی تێپەڕین لە بەربەستی ھەڵبژاردن ئاھەنگی سەرکەوتن دەگێڕێت.
ژمارەیەک لە ھاووڵاتییان و ئەندام و لایەنگرانی ھەدەپە لە بەردەم ناوەندی ھەدەپە لە ئانتالیا کۆبوونەوە و بە سەما کردن ئاھەنگیان گێڕا.
بەپێ ئەنجامە بەراییەکان جێگری ھاوسەرۆکی گشتی ھەدەپە سەرووخان ئۆلوچ کە سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە لەو ئاھەنگەدا گوتەیەکی پێشکەش کرد و گوتی: "ھەڵمەتێکی دوور و درێژی ھەڵبژاردنمان ئەنجامدا و لە ئانتالیا و بەشێکی زۆری پارێزگاکانی دیکەی تورکیادا ھەوڵی زۆرماندا و کاری زۆرمان ئەنجامدا".
ئۆلوچ گوتی: "لە ھەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنێکی باشمان بەدەستھێنا و وەکو ئەوەی ئامانجمانبوو توانیومان بەربەستی سەدا ١٠ تێپەڕ بکەین و لە بەشێکی زۆری تورکیادا توانیومان ٨٠ کورسی بەدەستەوە بھێنین و بوون یەک لە سێ پارتی گەورەی تورکیا".
ئۆڵوچ گوتی: "لە کاتی پڕۆپاگەندە و ھەڵمەتی پڕۆپاگەندەدا رووبەرووی ھێرشی زۆر بوونەوە و بەشێکی زۆر لە ھاوڕێ بەڕێزەکانمان گیانیان لەدەستدا. راستە ئەوان گیانیان لەدەستدا بەڵام ئێمە وازمان لە ھەوڵدان نەھێنا".