ئەدەنە
دوای ئەوەی ھونەرمەندی سینەمایی (ھۆلیا کۆچیغیت) بە مەبەستی بەشداربوون لە فێستڤاڵێکی نێودەوڵەتی گەیشتە شاری ئەدەنە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو AA گوتی " پێویست ناکا خەڵک بەو ئاستەنگ و کێشانەی دێنە پێش پرۆسەی ئاشتی بێتاقەت بن بە دڵنیاییەوە چارەسەرکردنی کێشەیەکی وەھا گەورە ئاسان نییەو پێویستی بە کاتە گرنگ ئەوەیە لایەنە جیاوازەکان ھاوڕان بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی لەمێژینەی وەکو کێشەی کورد".
کۆچیغیت جەختیکردەوە پرۆسەی ئاشتی بەردەوام دەبێ و گوتی " ئەوەی بۆ باشیی وڵاتەکەم لە دەستمبێ بەخۆشحاڵییەوە ئەنجامی دەدەم چونکە خۆشگوزەرانی و سەلامەتیی خەڵکی وڵاتەکەم ئاسوودەم دەکا. پێویستە خەڵک لەبری بێتاقەتبوون و سڵکردنەوە پێداگر بن لەسەر درێژە پێدانی پرۆسەکە".