بە مەبەستی هەنگاونان بەرەو ئامانجەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ بە نێودەوڵەتی بوون و لە چوارچێوەی پلانەکانی بۆ ساڵی ٢٠٢٠، چاغتای چولجوئۆغڵو، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک گەیشتە شاری نیویۆرک.
لەو سەردانەدا چولچوئۆغڵو سەردانی ستیڤان دوجارچ، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردوو تێدا باسی چالاکییەکانی ئاژانسەکەی بۆ ناوبراو روونکردەوە و کە لە تەواوی دنیا ٥٠ ئۆفیسی تایبەتی هەیە. هەروەها بەمنزیکانە بە زمانی فەرەنسی، ئاژانسەکە وەشانی خۆی دەست پێدەکا.
ئێستا ئاژانسی ئانادۆڵو لەڕێی چوار پەیامنێرەوە، تەختیەی هەواڵ و چالاکییەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکا و راستەوخۆ هەواڵ و چالاکیەکانی دەگەیەنێتە ئەو ناوەندە میدیاییانەی گرێبەستییان لەگەڵ ئاژانسەکەدا هەیە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.