Sangar Hamad Azeez
12 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتی ئاک‌پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم بەشداری لە کۆبوونەوەی فراوانی سەرۆکی لقی ئاک پارتی بۆ پارێزگاکان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا یڵدرم گوتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و تێیدا رایگەیاند: "رێكخراوی تیرۆریستی ناپاك ، هاوڕێ و براكانمانی به‌شێوازێكی دڕندانه شه‌هید كرد. ئه‌و دڕندهییهشیان له‌به‌رچاوی ژن و منداڵه‌كه‌یدا ئه‌نجام دا. لێره له‌به‌رده‌م ئێوه و گه‌له‌كه‌مدا به‌ڵێن ده‌ده‌م، بۆ هه‌ر دڵۆپه خوێنێك كه رژاوه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م. كارێك به‌سه‌ر تیرۆریستان و پشتیوانهكانیاندا ده‌هێنم، نه‌توانن له‌م وڵاته‌دا هه‌ناسه بده‌ن."
یڵدرم گوتی : "ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی رێكخراوی تیرۆریستیی، به‌ته‌واوی له‌م خاكه وه‌ده‌رده‌نرێن. ئه‌گه‌ر كه‌سێك بچووكترین گومانی له‌مه هه‌بێت، منیش گومان له ژیریی ئه‌و ده‌كه‌م".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەخنەی لە سیاسەتی جەهەپە گرت بەرامبەر بە رێکخراوی ترۆرستی فەتحوڵڵاچی وگوتی: ''هەندێک لایەن هەن بەتایبەت پارتی ئۆپۆزسیۆن، نایانەوێت تێبگەن لەرووی راستەقینەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی. ئەمە ناحەقیە بەرامبەر ئەم گەلە دەکرێت. ئەو سیاسەتی ستەملێکراوییەی جەهەپە پەیرەوی دەکات، کێشەی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت. ئەمە یارییەکی دیکەی فەتحوڵڵاچییەکانە، بەداخەوە جەهەپە بووەتە ئامڕازی دەستیان''.
یڵدرم باسی لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەمریکا کرد لەسەر ئاینی ئیسلام و گویی: "کۆمەڵێک کێشەی ناو کۆمەڵگە هەیە لە ئەمریکا. بۆ نموونە ئیسلامۆفۆبیا . بەداخەوە هەندێک لایەنی تاریکخواز لەدوی ۱۱ی ئەیلوول کاریان لەسەر ئەمە کردوو و بە ئامادەکراوی خستیانەوە بەردەم کۆمەڵگە".
تەوەرەیەکی دیکەی گوتەکانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بریتی بوون لە دەستوری نوێی تورکیا لەوبارەیە گوتی: "تورکیا پێویستی بە دەسەڵاتێکە کە هەردەم خاوەن هێز و ئیرادە بێت و دەستوورێک بنووسێتەوە بەهۆیەوە بەردەوام ئارامیی بەرقەراربێت. تاوەکو ئەمڕۆ ٦٠ ماددەی دەستوور رێککەوتنی لەسەرکراوە و ئەوانەی دیکەش هەندێک کەموکوڕییان تێدایە و لەلایەن فراکسیۆنی ئاکپارتیەوە ئامادەکاریی بۆ دەکرێت، دەهێنرێتە پەرلەمان و دەنگی لەسەر دەدرێت. ئەگەر ٣٦٧ دەنگ بهێنێت یاخود ٣٣٠ لە هەردوو حاڵەتدا بڕیاری کۆتایی دەبەینەوە لای گەل".