ئەنتاڵیا
گەشتیارێکی ئەڵمانی بەناوی (جاکولاین کڵین) کە بۆ گەشت و پشوودان چوو بووە (سیدە)ی سەر بە پارێزگای ئانتالیا، لەمەراسیمێکدا موسڵمانبوونی خۆی ئاشکراکرد.
فەرمانگەی یەکێتی زانایانی ئاینی مەناوگات مەراسیمێکی تایبەتی بۆ کڵین سازکردبوو، کڵینیش لەپێش موفتی (یەشار) شایەتومانی ھێناو بەڵگەی (ھیدایەت)ی پێ بەخشرا.
لەبارەی ئاشنابوونی بەئیسلام روونکردنەوەیدا و وتی" جگە لەنوێژو ڕۆژوو، سەرسام بووم بە کۆمەک و ھاریکارییەکانی موسڵمانان لە مانگی ڕەمەزاندا، لە لێکۆلینەوەکانم تێگەیشتم کە ئاینی ئیسلام بەرھەمی ھیدایەتە. نوێژ، رۆژوو، زەکات و پەرستشەکانی دیکە زۆر کاریگەر بوون بۆ بەموسڵمان بوونم. بە حەزو ئارەزووی خۆم موسڵمان بووم".