Ekip
31 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2016
دیاربەکر- AA
هەریەک لەسەرۆکی شارەوانی دیاربەکر گولتان کشاناک و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی فورات ئانڵی کە سەربە دەبەپەیە و لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە تیرۆردا دەستگیرکرابوون، لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستبەسەرکردنیان بۆ دەرکرا.
دوای ئەوەی 5 رۆژ لەمەوبەر لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتییەوە لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لەپەکەکە دەستگیرکرابوون، هەریەک لەسەرۆکی شارەوانی دیاربەکر گولتان کشاناک و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی فورات ئانڵی پاش وەرگرتنی ئیفادەکانیان لەدادگا بەمەبەستی دەستبەسەرکردن رەوانەی بەردەم دادوەر کران و دادگا بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ هەردووکیان دەرکرد.
پێشتر گولتان کشاناک لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لەپەکەکە، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابوو، رۆژی 25ی تشرینی یەکەم لەفڕۆکەخانەی دیاربەکر و هەمان رۆژ و لەچوارچێوەی هەمان لێکۆڵینەوەدا فورات ئانڵی لەماڵەکەی خۆیدا لەلایەن تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە دەستگیرکران.
- ئایلا ئاکات ئاتا دەستبەسەرکرا
هاوکات پەرلەمانتاری پێشووی بەدەپەی باتمان ئایلا ئاکات ئاتا کە لەمیانەی ناڕەزایەتییەکان دژی بڕیاری دەستگیرکردنی کشاناک و ئانلی لەبەردەم شارەوانی دیاربەکردا دەستگیرکرابوو، لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرچوو.
دوای ئەوەی لەلایەن داواکاری گشتییەوە ئیفادەی لێوەرگیرا، ئایلا ئاکات ئاتا بڕیاری دەستبەسەرکردنی لەلایەن دادگاوە درا.