Abdullah Shukur
17 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئەمانە بۆ ماوەی ١٨ ساڵ واینکرد کە مزگەوتەکانی وڵاتەکەمان بە حەسرەتی بانگی محەمەد (بانگی نوێژ)، بن. ئێستا ئەمە دووبارە زیندوو دەکەنەوە، ھەرگیز سەرکەوتوو نابن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "کاتێک بەراوردی نێوان تورکیای ٢٠٠٢ و تورکیای ٢٠١٨ دەکەین، ئێستا لە وڵاتێک و ژینگەیەک دەژین کە زیاتر باس لە ئازادییەکان دەکرێت نەک قەدەغەکراوەکان و گوێ لە گشت بۆچوونەکان دەگیرێت ئەگەر تێکەڵی توندوتیژی و تیرۆر نەبێت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئەگەر ئێمە ببینە نموونەی باش و رێگا بۆ نموونەی جوان بکەینەوە ئەوا گەنجانی وڵاتەکەمان ناکەونە تۆڕی سەردەستەی تیرۆر لە قەندیل و ساختەچییەکی پەنیسلڤانیا و ئەو کەسانەی کە بە ساز و گۆڕانی لە کەناڵەکانی تەلەڤیزیۆن پرۆگرام ئەنجام دەدەن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "دەمەوێت بڵێم کە نامەوێت سەرۆکایەتی کاروباری ئایینیمان تێکەڵ بە مشتومڕی سیاسی بکرێت".