توركيا, شیکردنەوە

لێدوانی ئەردۆغان لە چالاکییەکانی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئەو کارانەی لەسەر گەنجان ئەنجامی دەدەین، ئێمە بۆ داھاتوو ئامادە دەکات".

Abdullah Shukur  | 17.11.2018 - نوێکردنەوە : 18.11.2018
لێدوانی ئەردۆغان لە چالاکییەکانی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام

Turkey
ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، "ئەو کارانەی لەسەر گەنجان ئەنجامی دەدەین، ئێمە بۆ داھاتوو ئامادە دەکات".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ھۆڵی وەرزشی سینان ئەردەم، بەشداری لە پرۆگرامی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد دروودی خۆای لێ بێت کرد و وتارێکی پێشکەش کرد.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئەمانە بۆ ماوەی ١٨ ساڵ واینکرد کە مزگەوتەکانی وڵاتەکەمان بە حەسرەتی بانگی محەمەد (بانگی نوێژ)، بن. ئێستا ئەمە دووبارە زیندوو دەکەنەوە، ھەرگیز سەرکەوتوو نابن".

ئەردۆغان باسی لە تورکیای ساڵی ٢٠٠٢ و ٢٠١٨ کرد و گوتی: "کاتێک بەراوردی نێوان تورکیای ٢٠٠٢ و تورکیای ٢٠١٨ دەکەین، ئێستا لە وڵاتێک و ژینگەیەک دەژین کە زیاتر باس لە ئازادییەکان دەکرێت نەک قەدەغەکراوەکان و گوێ لە گشت بۆچوونەکان دەگیرێت ئەگەر تێکەڵی توندوتیژی و تیرۆر نەبێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئەگەر ئێمە ببینە نموونەی باش و رێگا بۆ نموونەی جوان بکەینەوە ئەوا گەنجانی وڵاتەکەمان ناکەونە تۆڕی سەردەستەی تیرۆر لە قەندیل و ساختەچییەکی پەنیسلڤانیا و ئەو کەسانەی کە بە ساز و گۆڕانی لە کەناڵەکانی تەلەڤیزیۆن پرۆگرام ئەنجام دەدەن".

ئەردۆغان لە درێژەی وتارەکەیدا باسی لە سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی وڵاتەکەی کرد و گوتی: "دەمەوێت بڵێم کە نامەوێت سەرۆکایەتی کاروباری ئایینیمان تێکەڵ بە مشتومڕی سیاسی بکرێت".







بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın