Abdullah Shukur
17 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆکی کاروباری ھەڵبژاردن، عەلی ئیحسان یاڤوز رایگەیاند کە لە ماوەی نێوان ٥- ١٦ تشرینی دووەم، حەوت ھەزار و ١٨٠ کەس داواکارییان پێشکەش بە ئاک پارتی کردووە بۆ کاندیدکردنیان بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی.
یاڤوز لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە پێشکەشکردنی دیاریکردنی ناوی کاندیدانی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی شارەوانی تورکیا لە ٥ی تشرینی دووەم دەستیپێکردووە و لە رۆژی ھەینی ١٦ی تشرینی دووەم کۆتاییھاتووە.
جێگری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆکی کاروباری ھەڵبژاردنی ئاک پارتی راشیگەیاند کە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دیاریکردنی ناوی کاندیدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانی لە ٣ی کانوونی یەکەم کۆتایی دێت.
یاڤوز گوتیشی: "لە ماوەی نێوان ٥- ١٦ تشرینی دووەم، حەوت ھەزار و ١٨٠ کەس داواکارییان پێشکەش بە ئاک پارتی کردووە بۆ کاندیدکردنیان بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی.