Sevil Çelik,Hemın Othman Mohammed
20 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "لە ئێوە دەپرسم ئایا خۆبەزڵزانی لە ئێمە دەوەشێتەوە، لوتبەرزی لە ئێمە دەوەشێتەوە؟ باڵادەستی بۆ خوایە نەک بۆ ئێمە. ئیمە چیمان بەسەردێت کە ھەوڵدەدەین لە پۆست و کورسیەکانەوە ھێز بەدەست بھێنین. پێویستە ئەوە بزانین کە سیاسەتمەداری نموونەیی ھێز لەو کورسیەوە وەرناگرێت کە لەسەری دانیشتووە، بەڵکوی ھێزی پێدەبەخشێت".
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی گوتی: ''لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا لە ئیستانبوڵ، باسی پۆینتەکان ناکەم، بە بەدەستھێنانی لەسەدا ٤٨ سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵمان بردەوە. دوای ئەوەش لە گشتپرسیدا، ئەوە دەزانرێت کە لە ئیستانبوڵ لەسەدا ٤٨.٦٥ مان بەدەستھێنا. بەدڵنیاییەوە نامانەوێت بەو شێوەیە ئیستانبوڵ ببینین. کاتێک رێژەی دەنگەکان لە ئیستانبوڵ دەکەوێتە خوار تێکڕای کۆی گشتیی دەنگەکان لە تورکیا، ئێمە ئەمەمان پێناخۆشە. پێویستە رێژەی دەنگەکان لە ئیستانبوڵ لەژێر تێکڕای کۆی گشتیی دەنگەکانەوە نەبێت، بەڵکو لەسەروویەوە بێت. کاتێک کە لە سەروویەوە دەبێت، زۆر شت دەگۆڕێت''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئێمە ھێندەی خۆمان نوێدەکەینەوە دەشتوانین سیاسەت، ئابووریی، سیاسەتی دەرەکی، ئاسایش و وەبەرھێنان زیاتر پێشبخەین. لەگەڵ ھاوڕێ نوێکاندا پێداگرین لەسەر ئەوەی ئێشکگری خزمەت کە کێبڕکێی ئاڵایە لە ئیستانبوڵ بەھێزبکەین و درێژەی پێبدەین".
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند: ''جار جار لە رایگشتییدا، لە میدیادا، لەنێوخۆی پارتەکەماندا ھەندێک مشتومڕ دێتە ئاراوە کە ئێمە پەسەندی ناکەین. بە گشتیی ھەژمارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان لەرێگەی گۆشەنووسەکانەوە، ئەو مشتومڕانە دەست پێدەکرێن و ئەوەش روونە کە کەسانێک بەناوی منەوە دەیانەوێت بڕیار لە مشتومڕەکە بدەن و ھەمووان بەو جۆرە رێکبخەنەوە. لێرەوە جارێکی دیکە بەروون و ئاشکرا دەمەوێت ئەوە رابگەیەنم، ئەگەر بێت و من بیرۆکەیەک، پێشنیازێک، ھەستێکم ھەبێت و بمەوێت بە گەلەکەم و پارتەکەمی رابگەیەنم، ئەوا رێگەکانی ئەم کارە دیارییکراوە. پێویستم بەبڕیاردانی ھیچ کەسێک نییە. ئەگەر بڕیارێک بدرێت ئەوا خودی خۆم ئەو بڕیارە دەدەم. با ئەمە بەوشێوەیە بزاندرێت''.
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "ئەو گۆڕانکارییانەی لە کۆنگرەدا ئەنجامدراون ھەرگیز پاکتاوکاری نییە. لە ئاکاری سیاسی ئێمەدا بە وەفایی زۆر گرنگە. ماندووبوون، ھەوڵ و کۆشش و لە خۆبردووی ھەر ھاوڕێیەکمان کە خزمەتی وڵات، شار، پارتەکەی کردووە لەبیر ناکەین و لەبیریشمان نەکردووە. تاکو ئەو ھاوڕێیانەمان رێی خۆیان لێ ھەڵە نەبێ و ئاراستەی دیکە نەگرنە بەر شایستەی رێزی بێپایانن".
ھەروەھا سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند "ئەو گۆڕانکارییانەی لە کۆنگرەدا ئەنجامدراون ھەرگیز پاکتاوکاری نییە. لە ئاکاری سیاسی ئێمەدا بە وەفایی زۆر گرنگە. ماندووبوون، ھەوڵ و کۆشش و لە خۆبردووی ھەر ھاوڕێیەکمان کە خزمەتی وڵات، شار، پارتەکەی کردووە لەبیر ناکەین و لەبیریشمان نەکردووە. تاکو ئەو ھاوڕێیانەمان رێی خۆیان لێ ھەڵە نەبێ و ئاراستەی دیکە نەگرنە بەر شایستەی رێزی بێپایانن".