31 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2020
وان – AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "بە ئومێدی خوا ئەو هاووڵاتییانەمان کە لە بوومەلەرزەکەی ئیزمیر خانووکانیان رووخاوە، بۆیان بونیاد دەنێینەوە".
له میانی به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی حه‌وته‌می لقی وان'ی پارته‌كه‌یدا كه له یاریگاری ئه‌تاتورك به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان له‌باره‌ی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌ی دوێنێ هەینی كه پارێزگای ئیزمیری هه‌ژاند و له ئاكامدا ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه داڕووخان، گوتی: "هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م چركه‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌كه به ته‌واوی داموده‌زگا و لایه‌نه پهیوهندیدارهكانمانهوه به هانای خوشك و براكمانهوه چووین له ئیزمیر. بە ئومێدی خوا ئەو هاووڵاتییانەمان کە لە بوومەلەرزەکەی ئیزمیر خانووکانیان رووخاوە، بۆیان بونیاد دەنێینەوە".
ئەردۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئایینێک لەلایەن سەرۆکی وڵاتێکەوە بە بیانووی ئازادی رادەربڕین، زیان بە دیموکراسی دەگەیەنێت و، گوتی: "سوکایەتیکردن بە پێغەمبەر وەک سوکایەتیکردنە بە هەموو موسڵمانان و، بە ئامانجگرتنی من بە مانای بە ئامانجگرتنی هەموو کۆماری تورکیا دێت. ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی دژایه‌تیكردنی ئیسلام له ژماره‌یه‌ك له وڵاتان به تایبه‌ت له فه‌ڕه‌نسا، نیشانده‌ری به‌رده‌وامیدان به‌و عه‌قڵییه‌ته چه‌وته‌یه كه چه‌ندین جار ئه‌ورووپای دووچاری كاره‌سات كردووه‌ته‌وه. دەردێکی گرانە کە رێگەی بەهاکانی ئەورووپا، بە سوکایەتیکردن بە بەها و پیرۆزیی ئایینەکان تێپەڕ بێت".
ئەردۆغان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئەرکی ئه‌وان پاراستنی ئامانجەکانیانە و گوێی لە چەواشەکاریی راناگرن، گوتی: "به ده‌ستپێكردن به جه‌نگێكی نوێی رزگاری ئابووری، به‌رپه‌رچی ئه‌وانه ده‌ده‌نه‌وه كه ده‌یانه‌وێت له رووی ئابوورییه‌وه وڵاته‌كه‌مان گه‌مارۆ بده‌ن. ئه‌و گۆڕانكارییه مه‌زنانه‌ی له ئابووریدا ئه‌نجاممانداون، به‌لای كه‌م هێنده‌ی هه‌ڵگرتنی ئیمتیازات (جیاوك)ه‌كان واتای مێژوویی له‌خۆ ده‌گرن".