İlkay Güder
30 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2018
ئەنقەرە -AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن، گفتوگۆی لەگەڵ فلیپێ ئەتینێ کرد، کە راوێژکاری سەرەکی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆنە.
ئەو گفتوگۆیەی نێوان کاڵن و ئەتینێ لە دوای کۆبوونەوەی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن و شاندێکی ھێزەکانی سوپای سووریای دیموکرات دێت کە بەشێکە لە ھێزەکانی پەکەکە/پەیەدە.
کاڵن لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رەخنەی توندی لە کۆبوونەوەی ماکرۆن و شاندی ھێزەکانی سووریای دیموکرات گرت.
کاڵن لە تویتەکەیدا رایگەیاند کە ھەڵوێستی تورکیا بەرامبەر رێکخراوی تیرۆریستییەکان ئاشکرایە و، پێویستە وڵاتانی ھاوپەیمانانیش ھەمان ھەڵوێستیان ھەبێت و، گوتی: "رێکخراوی تیرۆریستی ناتوانێ لە ژێر ناوی جیاواز ناسنامەی خۆی بشارێتەوە".
لەلایەکی دیکەوه، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە گوتارێکیدا رەخنەی توندی لەو گوتەیەی ماکرۆن گرت کە رایگەیاندبوو دەتوانن نێوەندگیری نێوان تورکیا و ھێزەکانی سووریای دیموکرات بکەن.