Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
له چالاكیخستنی ژماره‌یه‌كی زۆر له تیرۆریستانی په‌كه‌كه و كه‌مبوونه‌وه‌ی چوونه ناو ئه‌و رێكخراوه له لایه‌ن خه‌ڵك، په‌كه‌كه‌ی تووشی په‌رتوبڵاوبوون كردووه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا بێ‌وچان به‌رده‌وامن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان بۆ سه‌ر تیرۆریستانی په‌كه‌كه و به‌مه‌ش ته‌نگه‌تاویان كردوون.
په‌كه‌كه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی چه‌كداره كوژراوه‌كانی به‌ده‌ست كه‌میی ئه‌ندامەوە گرفتارە و له ساڵی ٢٠١٦دا، ٦٨٦ و له ٢٠١٧دا، ١٢٥ كه‌س بوونه‌ته په‌كه‌كه و له مانگه سه‌ره‌تاییه‌كانی ٢٠١٨شدا، ٤٣ كه‌س بوونه‌ته په‌كه‌كه.
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش كه ده‌یانه‌وێت له سته‌م و گوشاره‌كانی په‌كه‌كه رزگاریان بێت له ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێن بۆ ئەوەی خۆیان لە په‌كه‌كه رزگار بكه‌ن و رابكه‌ن.
له‌و میانه‌یه‌دا له سالی ٢٠١٦دا، ٤٦٦ و له ساڵی ٢٠١٧شدا، ٤٢٩ تیرۆریست خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه‌تەوە.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه تاكو ئێستا، ١١٥ تیرۆریستی په‌كه‌كه خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه‌تەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن