Mesut Varol
31 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2023
وان - AA
بەهۆی کەمی بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە وان، ئاوی رووبارەکان کەمیان کردووە، ئەوەیش لە وەرزی زاوزێیاندا کۆچی ماسی مرواری بۆ ئاوە سازگارەکان قورس کردووە.
دابەزینی ئاستی بارانبارین لە ناوچەکە کاریگەری نەرێنیی لەسەر کەشوهەوای دەریاچەی وان دروست کردووە. بەشێوەیەک ئاستی ئاوی زۆرێک لە رووبارەکان دابەزیون و هەندێکیان تا ئاستی وشکبوون چوون. ئەمە لە کاتێکدا بارانی وەرزی بەهار کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەبوو لە زیادبوونی ئاستی ئاوی ئەو رووبارانە.
ماسییەکانی مرواری کە ساڵانە لە ١٥ی نیسان-١٥ی تەمووز کۆچ دەکەن بۆ ئاوە سازگارەکان بەمەبەستی زاوزێ، بەهۆی نەبوونی ئاوی پێویست لە رووبارەکاندا تووشی ئاستەنگ بوونەتەوە.
چەمی بەندیماهی لە قەزای مورادییە و چەمی دێلی لە قەزای ئەرچیش کە کۆچی ماسییەکان بە جوانترین شێوە تیایاندا دەردەکەوێت، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئاو تیایاندا ژمارەیەکی ماسیی تیایاندا کەمبووەتەوە.
هاوکات چەمی چۆلپان لە قەزای توشبا گەشتووەتە ئاستی وشکبوون.
مستەفا ئاکوش، مامۆستا لە کۆلێجی بەرهەمەکانی ئاو سەربە زانکۆی یوزنجو یڵ لە وان لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد گۆڕانی ئاووهەوای جیهان کاریگەری لەسەر کۆچی ماسی مرواری دروست کردووە.
ماسی مرواری لە ١٥ی نیسانەوە تاکو ١٥ی تەمووز کە قۆناغی گەرادانان و زۆربووندایە، کۆچ دەکات بۆ ئاوە سازگارەکان.