Rewa Mahmut Hasan
22 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
دوای ئەوەی دوێنێ کەشتییەکی بارهەڵگری پەنەما لە رووداوێکدا چووە سەر وشکانی لە ئیستانبوڵ، هەوڵەکان بۆ رزگارکردنی کەشتییەکە بەردەوامە و تیمێکی تایبەتی هاتوچۆی کەشتییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
کەشتییەکە ناوی ستار هارمۆنییە و بە گەنمەشامی بارکراوە و دوێنێ دوای تێپەڕینی بە گەرووی ئیستانبوڵدا لەنزیک یەنیکۆی چووە سەر وشکانی و بەمەبەستی رزگارکردنیشی کاتژمێر ٨ی بەیانی ئەمڕۆ گەرووی ئیستانبوڵ بەڕووی دەریاوانیدا داخرا.