مەڵەتی
پەرلەمانتاری پێشووی ئاکپارتی لە شاری دیاربەکر عەبدولڕەحمان کورت لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئاستەنگییەکانی چارەسەریی و پرسی کورد له ماڵاتیا، لەگەڵ خهڵک كۆبووهوه.
کورت لە کۆبوونەوەکەدا گوتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا باسی لەو هەوڵانە کرد كه بۆ یەکەمجارە بە ئامانجی چارەسەری پرسی کورد هەنگاوی بۆ دەنرێت و گوتی: "ئەوەی ناوی دەنێن قۆناغی چارەسەریی بەشێکە لە قۆناغی ئاسایی بوونەوەی تورکیا. لە دوایین قۆناغدا و لە پێشتریشدا بە دامەزراندنی ئاکپارتی، هەوڵ درا کێشەکان چارەسەر بکرێن و وڵات بگەڕێتەوە دۆخێکی ئاسایی کە هاوکات لەو کاتەوە چەندین ئاستەنگ دروست كراوه، باجی مەعنەوی و مادی زۆر درا، ئەم قۆناغە لەو کاتە دەستیپێکرد کاتێک لە ٢٠٠٢ ئاکپارتی هەوڵی بە میللی کردنی دەوڵەتی دەدا".
کورت ئاماژەی بەوە کرد کە هەنگاوی زۆر جدی و باش نراوە لە بارەی پرسی کورد و چارەسەر كردنی.
راشیگەیاند کە کێشەی کورد لە سەردەمی ئاکپارتیدا لە کێشەی بوونەوە بووەته کێشەی یەکسانیی و گوتی: "چونکە تا پێش دروست بوونی ئاکپارتی کوردەکان کێشەی بوونیان هەبوو".