واشنتۆن
جۆش ئێرست، وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گووتی " ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان (باراک ئۆباما) سەرۆکی ئەمریکا و (ئەنگێلا مێرکێل) راوێژکاری ئەڵمانیا، بارودۆخی سوریایان تاوتوێکرا".
ئێرست ئاماژەی بە رۆڵی وڵاتانی دیکە لەمەڕ مەسەلەی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە سوریادا کرد و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا:" تورکیا کە ئەندامە لە ھاوپەیمانیێتی ناتۆ ھاوشانی دراوسێکانی دیکەی سوریا، وەکو (ئیسرائیل و ئوردەن) لەلایەن ئەمریکاوە بە گرنگ سەیردەکرێ".
لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە سوریادا؟ ئەو دیپۆماتکارە ئەمریکیە دەڵێ :"ئاکامی لێکۆڵینەوە لە کۆتایی ئەم ھەفتەیە ئاشکرا دەکرێ".
لەبارەی پرسیاری لە ئەگەری بۆمبارانکردنی تورکیا لەلایەن رژێمی ئەسەد ھەڵوێستان چی دەبێت؟ جۆش ئێرست دەڵێ:" ئەگەر سوریا بۆمبارانکردنی تورکیا بکات، بە ئەرکی خۆمان ھەڵدەستین. چونکە ئێمە رێکەوتنی بەگری لەیەکترکردنمان لەگەڵ تورکیادا ھەیە، ھەرکاتێک پێویست بێ، بەرگری لە ھاوپەیمانانی خۆمان دەکەین. ئەگەر ھێرش بکاتە سەر ئیسڕائیلیش، دووبارە ئەرکی خۆمان رادەپەڕێنین. سەرەڕای ئەوەی پەیوەندیمان لەگەڵ ئوردەن جیاوازترە، بەڵام لە زۆر پرۆژەدا ھاوبەش و ھاوکاری یەکترین".