مەدرید
ئەگەر چی تەنیا ٢ رۆژ ماوە بۆ تەواوبوونی بۆندەکەی، (کاکا) یاریزانی بە ئەزموونی بەڕازیلی دەیەوێ یانەی شاھانە بەجێبێڵێ.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی، دوای یاری ریال مەدرید و دیپۆرتیڤۆ کاکا خاوەن دوو گۆڵی یارییەکە گووتی:" دەخوازم یانەکەم بەجێبێڵم. پێمباشە، بە شێوەیەکی دۆستانە لە یانەکەم جیاببمەوە".
دوای ئەوەی کاکا ئەو مەسەلەیەی وروژاند وردەکاری تری ئاشکرا کرد:" لەگەڵ راھێنەر (کارلۆ ئەنچیلۆتی) قسەمکردووە. باوکم بۆ یەکلایکردنەوەی مەسەلەکە لەگەڵ یانەکەم لە گفتوگۆ دایە. ھەست بە دڵتەنگی دەکەم لە ریال مەدرید، ھاوکات یانەکەم دەزانێ من داوای چی دەکەم. متمانەم ھەیە باوکم بگاتە ئاکامێکی گونجاو".
دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٩ لە یانەی (ئەی سی میلان)ی ئیتاڵی بە بڕی ٦٥ ملیۆن ئۆرۆ ھاتە یانەی شاھانە. لەھەمان کات کاکا لە یانەی ریال مەدرید دووەمین بەرزترین مووچە وەردەگرێت.