ئەنقەرە
کۆبوونەوکە سێ سەعات درێژەی کێشاو بەشداران بە وردی خاڵەکانیان تاوتوێکرد.
بڕیاردرا لەچەند رۆژی داھاتوو ناوەرۆکی پاکیجی دیموکراتیزاسیۆن لەلایەن (رەجەب تەیب وەردۆغان) بۆ رای گشتی تورکیا واشکرا بکرێ.
بەشداران بریتی بوون لەھەرسێ جێگری سەرۆکوەزیران ( بولەند ئارنچ ، بەشیر ئاتالای. بەکر بۆزداغ) لەگەڵ وەزیری داد سەعدوڵڵا ئەرگین، وەزیری ناوخۆ موعەممەر گولەر، وەزیری گەشتوگوزار عومەر چەلیک، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکەپە ماھیر ئوناڵ، جێگری سەرۆکی گشتی ئاکەپە حوسێن چەلیک و راوێژکاری کاروباری سیاسی سەرۆکوەزیران یاڵچین ئاکدۆغان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
گروپی ھەڵسەنگێنەرانی پاکێجی دیموکرتیزاسیۆن زیاتر لە سێ مانگە کار دەکەن لەسەر ئامادەکردنی پاکێجەکەو ئەمڕۆ بۆ ھەڵسەنگاندنی کۆبوونەوە.