کۆبوونەوەی سەرکۆمار ئەردۆغان و شاندی دەم پارتی کۆتایی پێهات

Ankara
ئەنقەرە - AA
کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) کە پێکهاتووە لە بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری بازنەی وان، پەروین بوڵدان و پەرلەمانتاری شانڵی ئورفای پارتەکە، میتهات سەنجار، کۆتایی پێهات.
دیدارەکە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەچوو و یەک کاتژمێری خایاند.
لە دیدارەکەدا هەریەک لە بریکاری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ئەفکان ئاڵا و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)، ئیبراهیم کاڵن ئامادەبوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن