Sangar Hamad Azeez
24 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2018
ئەنقەرە -AA
سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی تورکیا، بولەند ئارنج لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە.
ئارنج دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.
ئارنج لە بارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە بۆ میدیاکاران گوتی: "کۆبوونەوەکە بە شێوەیەکی ئەرێنی و باش بەرێوەچوو".
ئارنج جەختی کردەوە لەوەی کە بە هیچ شێوەیەک کارێک ناکات زیان بە ئاک پارتی بگەیەنێت و گوتی: "من لەنێو هیچ جوڵەیەکدا نابم کە زیان بە ئاک پارتی یان سەرۆکایەتی گشتی پارتەکە بگەیەنێت".
سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی تورکیا، بولەند ئارنج گوتیشی: "من نیازی ئەوەم نییە کە ببمەوە بە سیاسییەکی چالاک. بەڵام لەو باوەڕەدام کە بەدەر لە سیاسییەکی چالاک چەندین ئەرک و خزمەتم لەپێشە کە بۆ وڵاتەکەم ئەنجامی بدەم".