Ramal Mahmood
20 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش: "کوشتنی باڵیۆزی رووسیا لێرە (تورکیا) لەم کاتەدا کە هەوڵەکان چڕبوونەتەوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان، راستەوخۆ هێرشە بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی تورکیا-رووسیا. رووداوەکە زۆر بە وردی لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێت. لە لێکۆڵینەوەکاندا تیشک دەخرێتە سەر ئەو پەیوەندییانەی کە لە پشتی رووداوەکەوەن، بە دڵنیایەوە ئەوە کارێکی گێرەشێوێنییە. لە دژی ئەم کارەش رێکاری پێویست دەگرینە بەر. دەمانەوێت پەیوەندییەکانی تورکیا و رووسیا پتەوتر ببن، پەیوەندیدار بەمەوە تورکیا بە تایبەتی لە هەنگاونانی ئاشتییانەی سیاسەتی نوێی دەرەوە پێداگیرە و هەرگیز وازیان لێ ناهێنێت. هیوادارین ئەم هێرشانە کاریگەری نەرێنی نەکەنە سەر پەیوەندییەکانمان".
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش لەبارەی ئەوهێرشە چەکداریەی کرایە سەر باڵیۆزی رووسیا لە ئەنقەرە، رایگەیاند: "کوشتنی باڵیۆزی رووسیا لێرە (تورکیا) لەم کاتەدا کە هەوڵەکان چڕبوونەتەوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان، راستەوخۆ هێرشە بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی تورکیا-رووسیا".
نومان کورتوڵموش لە هۆڵی ڤی ئای پی لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لەبارەی کوشتنی باڵیۆزی رووسیا لە ئەنقەرە، ئاندرێی کارڵۆڤ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام دا.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش ئاماژەی بەوە دا کە تورکیا رۆڵێکی بەرچاو دەبینێت لە هاوکێشە نوێکانی جیهان بەڵام کەسانێک ئەوەیان پێ هەرس ناکرێت دواتر رادێن لەسەر ئەمە.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا کە تورکیا، ئێران و رووسیا هەوڵە هاوبەشەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ چارەسەرکردنی رەوشی سووریا و دواتریش چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکەی ناوچەکە و گوتی: "کوشتنی باڵیۆزی رووسیا لێرە (تورکیا) لەم کاتەدا کە هەوڵەکان چڕبوونەتەوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان، راستەوخۆ هێرشە بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی تورکیا-رووسیا. رووداوەکە زۆر بە وردی لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێت. لە لێکۆڵینەوەکاندا تیشک دەخرێتە سەر ئەو پەیوەندییانەی کە لە پشتی رووداوەکەوەن، بە دڵنیایەوە ئەوە کارێکی گێرەشێوێنییە. لە دژی ئەم کارەش رێکاری پێویست دەگرینە بەر. دەمانەوێت پەیوەندییەکانی تورکیا و رووسیا پتەوتر ببن، پەیوەندیدار بەمەوە تورکیا بە تایبەتی لە هەنگاونانی ئاشتییانەی سیاسەتی نوێی دەرەوە پێداگیرە و هەرگیز وازیان لێ ناهێنێت. هیوادارین ئەم هێرشانە کاریگەری نەرێنی نەکەنە سەر پەیوەندییەکانمان".
کورتوڵموش دوای لێدوانەکەی لە رێگەی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی تورکیاوە بەرەو شاری جددە رۆژئاوای سعوودیە بەڕێ کەوت، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی راگەیاندنی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی.